Kurdistan Press - دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە کرا دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە کرا

 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاشكرای دەكات، لە هەرێمی كوردستاندا دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی نۆیەم و بەشەئاردی دەیەمی ئەمساڵ كراوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: "دەست بە دابەشكردنی بەشی نۆیەمی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان و بەشی دەیەمی ئاردی ئەمساڵ كراوە."

ئاماژەی بەوەش دا: "بۆ بەشەخۆراكی نۆیەم برنج سێ كیلۆیە، شەكر كیلۆیەكە، زەیت لیترێكە، 400گرام دۆشاوی تەماتە و لە هەندێك شوێن نیوكیلۆ ماش و لە هەندێك شوێنی دیكەش ئارینۆكە." ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ بەشەئاردیش، وەكوو پێشوو بۆ هەر هاووڵاتییەك نۆ كیلۆ ئاردە.

لە سەرێكی دیكەوە، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، ڕاگەیاند: "دابەشکردنی بەشەخۆراكی نۆیەم دەستی پێكردووە و ئەو بریكارانەی پارەیان لە رێگەی كارتی بانكی رادەست كردووە، بەشەخۆراكیان پێ دراوە و پڕۆسەكەش بەردەوامە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا