KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ مووچەی ئەو توێژە دابەش دەکرێت

بڕیارە لە سنووری پەروەردەی سلێمانیی وەک یەکەم سنووری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت و بانکی نیشتمانی سلێمانی مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە، هاوکات دوای سلێمانی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت.
 
 کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند: بانکی نیشتمانیی لە سلێمانی ئاگاداری کردووینەتەوە بەوەی شایستە داراییەکانی مانگەکانی حەوت و هەشتمان وەربگرین کە بڕی 400 هەزار دینارە.
 
مامۆستایانی وانەبێژ کە دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئێستا بوونەتە گرێبەست، بڕی 200 هەزار دیناریان هەبووە.
 
 بە بڕیاری سەرۆکوەزیران، مانگی ئابی ئەمساڵ نزیكەی 40 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە وەزارەتی پەروەردە کرانە گرێبەست

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه