Kurdistan Press - یەکێتى فشار لە فەرمانبەران دەکات ئەو کارە ئەنجام بدەن یەکێتى فشار لە فەرمانبەران دەکات ئەو کارە ئەنجام بدەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتى فشار لە فەرمانبەران دەکات ئەو کارە ئەنجام بدەن

رۆژنامه‌نووسێكی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یكات له‌ سلێمانی، ده‌رئه‌نجامی رەوشی خراپی یەكێتییە بەهۆی رووداوە گەورەكانی ناوچەكەوە، لەبەر ئەوە هەموو هەوڵێك دەدات كە خەڵكی بە بایكۆتكردنەوە سەرقاڵ بكات.

ئەمڕۆ شەممە، لە بەشێك لە شەقامەكانی سلێمانیدا هیچ كارمەندێكی هاتوچۆ نەبیندران، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕێندرایەوە گوایە كارمەندانی هاتوچۆ بایكۆتیان كردووە.

لەمبارەیەوە چۆمان خه‌سره‌و، ڕۆژنامەنووس لە سلێمانی ڕایگەیاند "یه‌كێتی له ‌راكێشانی په‌كه‌كه‌ بۆ سلێمانی و هێنانی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ شارەكە شكستی هێناوە و ئەو گرووپانە نەیانتوانیوە سوودێك بە یەكێتی بگەیەنن، بۆیە ئەو حزبە په‌نا بۆ سیناریۆی دیكه‌ ده‌بات."

ڕوونیشی كردەوە: "خەڵكی سلێمانی هۆشیارن و باش دەزانن كە دواكەوتنی مووچە، بە پلەی یەكەم دەسەڵاتدارانی بەغدا لەپشتیەوەن و بە پلەی دووەمیش ئەو حزبە خۆفرۆشانەی بەردەوام پاساو بۆ تاوانەكانی دەسەڵاتدارانی بەغدا هەمبەر بە خەڵكی كوردستان دەهێننەوە بەرپرسیارن، بۆیە بایكۆتی دامەزراوەكانی حكوومەت لە سلێمانی پیلانی یەكێتییە و هەموو خەڵك دەزانێت هێزە ئەمنییەكان هیچ كات بایكۆت ناكەن ئەگەر بە فەرمانی یەكێتی نەبێت. بەشێك لە بەڕێوەبەرەكانی حكوومه‌ت له‌ سلێمانی خۆیان فشار له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن بۆ بایكۆت، خه‌ڵك له‌م ده‌سته‌ی یه‌كێتی باش تێدەگات، بەڵام لەبەر ئەوەی هەڕەشەی جۆراوجۆر و بەتایبەتیش هەڕەشەی نانبڕین لە خەڵك دەكەن، ئیتر خەڵك بە دەمیانەوە دەچێ و بەناچاری لە هەندێك شوێن بایكۆت دەكەن."

ئەو ڕۆژنامەنووسە دووپاتی كردەوە: "بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی هەڕەشەی لە كارمەندانی هاتوچۆ كردووە كە هەر كەس دەوام بكات سزای دەدات."

ئەوەشی ئاشكرا كرد: "هۆكاری ئەوەی یەكێتی دەیەوێ بایكۆت بكرێ ئەوەیە كە خەڵك ئاگای لەو شكست و رووداوە گەورانەی ناوچەكە نەبێت كە بەئاشكرا دیارە چی دەگوزەرێت، هەروەها یەكێتی دەیەوێ لە كابینەی تازەی حكوومەت، پشكی زیاتر لە هەقی خۆی پێبدرێت، لە كاتێكدا یەكێتی لە هەموو بازنەكان لەگەڵ نەوەی نوێ مونافسە، كەچی دەیەوێ بەقەد پارتی پۆستی پێ بدرێ."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه