وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەم هەفتەیە پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵانی 2014، 2015، 2016 دەگاتە هەرێمی کوردستان و پێشبینی دەکەین دوای رێکارە کارگێڕییەکانی بانک هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکەین."
ئەمڕۆ شەممە، 6-8-2022 کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان راگەیاند: "سەرەتای ئەم هەفتەیە 100 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران هی ساڵانی 2014، 2015، 2016 بەدەستمان دەگات و دوای رێکارە کارگێڕییەکانی بانک دەست بە دابەشکردنی دەکەین."
وەڵام بدەوه