Kurdistan Press - بایەکی بەهێز و سارد هەڵدەکات و بەفریش دەبارێت بایەکی بەهێز و سارد هەڵدەکات و بەفریش دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بایەکی بەهێز و سارد هەڵدەکات و بەفریش دەبارێت

سبەینێ بایەکی بەهێز و سارد هەڵدەکات و بەفریش دەبارێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: پێشبینى دەکرێ سبەى بەیانى ئاسمانى هەرێم پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور بێت لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم لە کاتەکانى نیوەڕۆدا، هەروەها پێشبینى هەڵکردنى بایەکى بەهێز و سارد دەکرێ لە ناوچەکانى باکورى ڕۆژئاوای هەرێم کە خێراییەکەى دەگاتە 70کم/س وە لە کاتەکانى ئێوارەدا خێرایى ئەم بایە لاوازدەبێت و  دەگاتە (25-30) کم/س بەرەو ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و گەرمیان دێت.

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لەناوچەکانى هەرێم
سلێمانى 1.2 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
بارزان 0.2 ملم
بازیان 0.8 ملم
حاجى ئۆمەران 5.4 ملم
پێنجوێن 7.2 ملم
قەڵادزێ 8.8 ملم
مێرگەسور 5.6 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ باریوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه