گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پەیوەندییەکی زۆر باشیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق هەیە، بەردەوام تیمەکانیان لەگەڵ ئەو وەزارەتە لە پەیوەندیدان و زۆرینەی کێشە تەکنیکییەکانیان چارەسەر کردووە.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: مانگانە چەندان جار تیمە تەکنیکییەکانمان دەچێتە بەغدا و توانیویەتی زۆرینەی کێشە تەکنیکییەکانیان چارەسەر بکات. ئێستا هیچ بیانوویەک بەدەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ببڕێت و خەرجی نەکات".
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی وەزارەتی دارایی گوتیشی: ئەگەر پشتیوانی و هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی نەبوونایە، نەماندەتوانی کێشە تەکنییەکان چارەسەر بکەین، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی جەنابیان دەکەین".
وەڵام بدەوه