Kurdistan Press - بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر : ئەگەر بەنزینخانەکان بەنزینی خراپ بفرۆشن بەیەكجاری دادەخرێن بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر : ئەگەر بەنزینخانەکان بەنزینی خراپ بفرۆشن بەیەكجاری دادەخرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر : ئەگەر بەنزینخانەکان بەنزینی خراپ بفرۆشن بەیەكجاری دادەخرێن

بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر رایدەگەێنێت، دەمانەوێت بەنزیخانەكان بانگهێشت بكرێن و ئاگاداریان بكەینەوە لەمەودوا تەنها سزادان و داخستنی سێ رۆژ نابێت، ئەگەر سەرپێچی بكەن و بەنزینی خراپ بفرۆشن بەڵكو بەیەكجاری دادەخرێن.

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆری بەنزینخانە لە هەولێر بەنزینی خراپ بەنرخێكی هەرزان دەفرۆشن كە ئۆكتانی لە خوار 89 دەبێت كە نابێت لەوە كەمتر بێت، ئێمە لیژنەكانمان بەردەوام سەردانیان دەكەین و ئەوەی سەرپێچی بكات بەپێی جۆری سەرپێچیەكە سزای دەدەین كە تا ملیۆنێك و هەشت سەد هەزار دینار سزای ماددی و سێ رۆژ داخستنی بەنزینخانەكە دەبێت، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا بەشێكی زۆری بەنزینخانەكان پابەند نین سەرەڕای ئەوەی سزاش دەدرێن، چونكە وەكو خۆیان باسی لێوەدەكەن كە بەنزین هەرزان دەفرۆشن زیاتر سەرف دەبێت و ئەگەر بە هەزار و 200 دینار بێت كەمتر دەفرۆشن بۆیە ئەو رێگایە دەگرنەبەر.

هەروەها گوتیشی: بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە بەشێوەی یەكجارەكی دەمانەوێت بەنزیخانەكان بانگهێشت بكرێن و ئاگاداریان بكەینەوە لەمەودوا تەنها سزادان و داخستنی سێ رۆژ نابێت ئەگەر سەرپێچی بكەن و بەنزینی خراپ بفرۆشن بەڵكو بەیەكجاری دادەخرێن، بۆ ئەو مەبەستە قایمقامیەتی هەولێریشمان ئاگادار كردۆتەوە، چونكە بەنزینی خراپ هەم زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت و هەمیش بەژینگە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا