رۆژی 04-08-2022 شیروان دووبەردانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند: دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق سکاڵایەکى لە دژى قەوارەى هەرێمى کوردستان رەتکردووەتەوە کە لەلایەن پەرلەمانتارێکى عێراقەوە پێشکێشکرابوو بە پاساوى ئەوەى مەرجى بەرژەوەندى لە پێشکێشکردنى ئەو سکاڵایەدا نەبووە.
سکاڵاکە لەلایەن عەلی شەداد، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوو. رۆژی چوارشەممە 03-08-2022 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵاکە کۆبووەوە و سکاڵاکەی رەتکردەوە.
وەڵام بدەوه