Kurdistan Press - سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی توركیا دەكات سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی توركیا دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی توركیا دەكات

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ‌ ئانل بۆرا ئینان باڵوێزی توركیا لە عێراق كرد .

 
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی تشرینی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە‌ ئانل بۆرا ئینان باڵوێزی توركیا لە عێراق كرد .

 
لە كۆبوونەوەدا كە ئەرمان تۆپچو كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە كرا.

 
باڵوێزی توركیا پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی كرد. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی و پێویستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە زووترین كاتدا.

 
شەڕ و ئاڵۆزییەكانی سووریا و پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە، تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا