وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی كردەوە كە وەرگرتنی قستی پارەی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران دوادەخرێت، ئەمەیش بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان.
ئەمشەو سێشەم، سێی كانوونی یەكەمی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراوێكی بڵاو كردەوە كە تیایدا گشتاندن كراوە بەوەی بە لەبەر چاو گرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخۆی دارایی قوتابیان و خوێندكاران و داهاتی كەسوكارییان، بڕیار دراوە بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی قیستی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران.
لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری دا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.
لە گشتاندنێکدا کە واژووی ى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە و ئاراستەى گشت زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە و تیایدا هاتوە؛ بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان/ خوێندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی مووچەی موچەخۆران و شایستە داراییەکانیان، بڕیارماندا بە: دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن.
هەر لە بڕیارەکەدا هاتوە؛ پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
هەواڵێكی خۆش بۆ قوتابیان ڕاگەیاندرا
1رۆژ پێش ئێستا |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئیلۆن ماسك هۆشداری دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
لاهور جەنگی بە توندی هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه