بەپێی ڕاگەیاندراوێكی سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان ڕاگەیاندرا.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: بەپێی حوكمی مادەكانی 46، 47 و 48 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەمواركراو و مادەی 3 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، بەرنامەی كاری دانیشتنی یەكەمی خولی پایزەی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ رۆژی دووشەممە 2/12/2024 بەم شێوەیە دەبێ:
یەكەم: كردنەوەی دانیشتنەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز
دووەم: یەك خولەك وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان
سێیەم: بانگهێشتكردنی بەتەمەنترین كاندیدی ئامادەبوو لە پاڵێوراوانی سەركەوتووی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن سەرۆكی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەكە بەپێی حكومی بڕگەی دووەمی مادەی 11 و بڕگەی یەكەمی مادەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان
چوارەم: سەرۆكی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەم، كاندیدە هەڵبژێردراوەكان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان/ عێراق بانگ دەكا بۆ سوێندخواردنی یاسایی بەپێی حوكمی بڕگەی دووەمی مادەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرەمان
پاشان دانیشتنەكە لەلایەن سەرۆكی یەكەم دانیشتن بەپێی حوكمی مادەكانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەبات.
وەڵام بدەوه