بڕیارە ئەمڕۆ یەكێتی 25 تیرۆریستی حەویجە ئازاد بكات كە پێشتر رۆڵیان هەبوو لە شەهیدكردنی پێشمەرگە و سەربڕینیان.
بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكێتی لە پێناو جێبەجێكردنی رێككەوتنی دانانی پارێزگاری كەركووك، 25 گەورە تیرۆریستی داعشی عەرەب ئازاد بكات.
بەپێی زانیارییەكان، لەناو ئەو گیراوانەدا كەسی وای تێدایە كە پلەی ئەمیر بووە و دەستی هەبووە لە سەربڕین و شەهیدكردنی ئەو پێشمەرگانەی لە بازاڕی حەویجە لەناو قەفەزدا نمایش كران.
یەكێتی لەپێناو وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركووك، بەڵێنی بەلایەنێكی عەرەبی دابوو كە دەیان تیرۆریستی بۆ ئازاد بكات، هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ویستی كۆ ببێتەوە، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەكردنی بەڵێنی یەكێتی بۆ ئازادكردنی ئەو تیرۆریستانە، پەرلەمانتارێكی عەرەب نەهاتە كۆبوونەوە و نیساب تەواو نەكرا.
ئەمڕۆ یەكێتی دەیەوێت بەئازادكردنی 25 گەورە تیرۆریستی عەرەبی حەویجە و دەوروبەری كەركووك، دڵی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕابگرێت بۆ ئەوەی بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بكات.
وەڵام بدەوه