KurdistanPress...

CLOSE

بەغدا بۆ مووچەى مانگى دە پارەی ناردوو بڕەکەى ڕاگەیاندرا

وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاری دا 761 ملیار و 146 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج بکات، هاوکات بڕیاری داوە تاوەکو ئەم مووچەیە دابەش نەکرێت، هیچ بڕە پارەیەکی دیکە نەنێرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی  763 ملیار و 146 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا، بەڵام بڕی دوو ملیار دینار وەکو لێبڕینی 10%ی مووچەی بنەڕەتی خانەنشینی لەلایەن بەغدا دەگێڕدرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەکەی داوە و ڕۆژی یەکشەممە 1ـی12 دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.

ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی بەشی مووچە ناکات و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە، بەمپێیە بڕی 233 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت.

بەغدا داوای کردووە هەرێمی کوردستان  خۆی بە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانەکە پڕبکاتەوە، بڕیاریشی داوە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێرێت تاوەکو مووچەی مانگی 10 دابەش نەکرێت. 

 لە ئێستاوە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمى کوردستان دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 12 کردووە، بۆ ئەوەی بەرلە داخستنی حیساباتی کۆتایی ئەمساڵ25ی مانگی 12، لیستەکە رەوانەی بەغدا بکرێت، دوو ڕۆژ پێش ئیستاش لیستی مانگی 11 ڕەوانە کرابوو.

 حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ مووچەی مانگەکانی یانزە و دوانزەش هەر ئەم برە پارەیە، واتە 760 ملیار دینار شتێک کەمتر یان زیاتر بنێرێت، بەهەمانشێوە لەم دوو مانگەش کورتهێنان دروست دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه