Kurdistan Press - هەرێمی کوردستان و بەریتانیق پێکەوە ئەم کارە دەکەن هەرێمی کوردستان و بەریتانیق پێکەوە ئەم کارە دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەرێمی کوردستان و بەریتانیق پێکەوە ئەم کارە دەکەن

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/28، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە کارکردنی هاوبەشی کوردستان و بەریتانیا بۆ پرسی ئابووری و ئاسایش لە ناوچەکەدا کردووەتەوە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا؛ لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولامان جەختمان لەسەر پەیوەندیی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە، کە پەیوەندییەکی دوور و درێژە. هاوکات لێکتێگەیشتنی باش هەیە، بۆ ئەو نیگەرانییانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی جیهان بوونەتەوە، سەبارەت بە کۆچی نایاسایی کە یەکێکە لە نیگەرانییەکان.

دەشڵێت: "بەڕیتانیا یەکێك بووە لەو وڵاتانەی هەمیشە پشتگیری هەرێمی کوردستانی کردووە، بە شێوەیەکی بەردەوام پاڵپشت بووە لە پێشخستن و ئارامی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان".

ئڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا گوتی: "شانازییەکی گەورەیە بۆ من لە هەرێمی کوردستانم، ئەمەش یەکەم سەردانمە وەك وەزیری ناوخۆ بۆ دەرەوەی ئەورووپا، کە گرنگیی پەیوەندیمان لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان نیشان دەدات.

"حکومەتەکانمان و دەسەڵاتدارەکانمان چەندین ساڵە کاری زۆریان پێکەوە کردووە بە تایبەتی لە بواری ئاسایش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەو ئاستەنگانەی کە ناوچەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە، دەمانەوێت هاوکارییەکانمان بەردەوام بێت. لە ماوەی داهاتوودا سەرنجمان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان و بەهێزکردنی ئاسایش دەبێت و ئەو هەوڵانەش بۆ گەشەکردنی ئابووری زۆر پێویستە.

"زۆر بابەتی گرنگمان تاوتوێ کردووە لەوانە چۆنیەتیی بەردەوامبوونی هاوبەشیمان، هاوکاریکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەروەها سەرنجمان خستە سەر بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکان و ئەو چالاکییانەی تر کە تاوانباران دەیکەن.

گوتیشی: پێویستە پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە کوردستان، لە سەرانسەری عێراق و لە هەموو وڵاتان بە سەلامەتی بمێننەوە، بەوپێیەی تاوانبارە ڕێکخراوەکان لەسەر سنوورەکان کار دەکەن، پێویستمان بە هاوبەشی بەهێزی ئەمنی و ڕێککەوتنی نێوان وڵاتان هەیە؛ ئەمەش بۆ ئاسایش و گەشەکردنی ئابووری پێویستە.

لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی: "ئێمە بە تامەزرۆییەوە بەردەوام دەبین لە هاوبەشیمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەردوو بواری ئابووری و ئاسایش بۆ داهاتوو، زۆر سوپاس بۆ ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی ساڵانی ڕابردوو لە هەرێمەکەتان کردووتانە".

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا