Kurdistan Press - ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی ئاشکراکرا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی ئاشکراکرا

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی، شاندێكی پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەپێناو دروستكردنی كۆدەنگییەكی نەتەوەیی و نیشتمانی، كە دواجار لە خزمەت خەڵكی كوردستاندا بشكێتەوە، لەسەر یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات.

لەمبارەیەوە، د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ئێوارە لە شاری سلێمانی، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووینەوە."

ئاماژەی بە ناوەرۆكی دانیشتنەكەی نێوان شاندی پارتی و گۆڕان كردووە و ڕایشدەگەیەنێت، كە لە دانیشتنەكەدا، "گفتوگۆی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی كوردستان کرا."

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە "پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک بارزانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکات لەپێناو کۆدەنگی نیشتیمانی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردسان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا