ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییان پرسی مووچە بوو.
سەرچاوەیەكی تایبەت و ئاگادار ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێست وەربگرێت بەرامبەر ئەو هەموو دەستی دەستییەی لەبارەی مووچە لەلایەن بەغداوە دەكرێت".
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەوە کراوە، ئەو پارەیەی بەغدا بۆ مووچەی هەر سێ مانگەکە دەینرێت، ڕەتبكرێتەوە و وەرنەگیرێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی كە ئەو بڕە پارەیە بەشی مووچەی هەر سێ مانگەكە ناكات.
وەڵام بدەوه