سەرچاوەیەكی ئاگادار لەنێو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكەوە ئاشكرای دەكات كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانەكانی هۆتێل رەشید، زۆرینەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیان لەدەست داوە و ناتوانن ڕێژەی یاسایی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە تەواو بكەن.
بە گوێرەی زانیارییەكان، بڕیار بوو دوێنێ سێشەممە 26ی نۆڤێمبەری 2024، هاوپەیمانەكانی (هۆتێل رەشید)ی بەغدا، كۆبوونەوەیەك بە ناوی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكەوە بكەن، بەڵام بەبێدەنگی كۆبوونەوەكەیان دواخست.
لەمبارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك راگەیاند: "زاهر ئه‌نوه‌ر عاسی، تاكه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له لیستی عرووبه، به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كەی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی نه‌كرد، بۆیه به‌وهۆیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه نه‌یتوانی ڕێژەی یاسایی ته‌واو بكات و ناچار بوون كۆبوونه‌وه‌كە بكەن بە راوێژكاری.“
ڕوونیشی كردەوە كە بڕیاربوو لەو كۆبوونەوەیەدا هەریەك لە بەڕێوه‌به‌ری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبه‌رەكان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی كه‌ركووك و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی دیكه ئاماده بن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بایكۆته‌وه، له رووی یاساییه‌وه یه‌كێتی و هاوپه‌یمانه‌كانی نەیانتوانی ڕێژەی یاسایی تەواو بكەن و كۆبوونەوەكە ئه‌نجام بده‌ن، چونكه بە بایكۆتكردنی ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، یەكێتی و هاوپەیمانەكانی زۆرینەیان لەدەست دا.
له‌باره‌ی هۆكاری بایكۆتی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئەنجوومەنەوە، ئه‌و سه‌رچاوه دەڵێت: "زاهر ئه‌نوه‌ر عاسی داواكاریی هه‌یه، چونكه سێ مانگ به‌سه‌ر ڕێككەوتنەكەی هۆتێل رەشیددا رۆیشتووه، لە لایەن یەكێتییەوە به‌ڵێنیان پێدراوە كە ژمارەیەك تیرۆریست لە زیندانەكانی سلێمانی ئازاد بكەن كە ئەوان ناویان ناون (بێسه‌روشوێن)، بۆیه گوتوویانه تا ئه‌و تیرۆریستانە ئازاد نەكرێن، به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ناكه‌ن.“
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ”تا داواكاریی ئه‌و ئه‌ندامه جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئەسته‌مه بێته كۆبوونه‌وه‌وه. به‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌كان ناكرێن و ڕێژەی یاسایی تەواو نابێت.“
جێی باسە لە ماوەی شەڕی داعش و پێشتریش، ژمارەیەكی زۆر تیرۆریستی سەر بە داعش و گرووپە توندڕەوەكانی دیكە، لە لایەن پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراون كە بەشێكی ئەو گیراوانە لە بەندیخانەكانی سلێمانیدان، بەڵام یەكێتی ئەو تیرۆریستانەی كردۆتە كارتی مامەڵەكردنی سیاسی و لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، وەك موجامەلەكردنێك بۆ شۆڤێنییەكانی كەركووك، بەشێكیانی ئازاد كرد، ئێستاش بە گوتەی زاهر ئەنوەر عاسی، یەكێتی بەڵێنی ئازادكردنی ژمارەیەكی دیكەی لەو تیرۆریستانە پێداون.


وەڵام بدەوه