Kurdistan Press - لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بوغدا رەوانەکرا لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بوغدا رەوانەکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بوغدا رەوانەکرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راگەیاند لیستی مووچەی مانگی 11مان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کە هاوشێوەی لیستی مانگی 10یە، بۆیە ئێستا ڕەوانە کراوە تاوەکو بیانوو بەغدا نەهێڵدرێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە، لە کاتێکدا ماوەی 20 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی 10 ڕادەست کراوە و تاوەکو ئێستا پارەکە خەرج نەکراوە.

مانگی ڕابردوو هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ 135 ملیار دیناری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە تەرخانکردووە، هاوکات 77 ملیار و 840 ملیۆن دیناریشی وەکو بەشە گەنجینەی فیدڕاڵی بۆ بەغدا ناردووە، ئەو سەرچاوەیەی زیاتر وتی، ئەگەر لەگەڵ گەیشتی مووچەی مانگی 10  کورتهێنان هەبوو بڕیار دەدرێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

 ئەو سەرچاوەیە ئاشکراکردووە، لە خشتەی یاسای بودجەی عێراق دا هاتووە، هەرێمی کوردستان بڕی 11 ترلیۆن و نیوی بۆ مووچەی مووچەخۆران تەرخانکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەمتر لە نۆ ترلیۆن لەلایەن بەغداوە نێردراوە، بەپێی یاسا دەبێت بۆ سێ مانگی داهاتوو عێراق زیاتر لە دوو ترلیۆنی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا