دەستگیر کردنی سێ بازرگانی
ماددەی هۆشبەر
دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن هێزەکانمانەوە ،بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباری بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد بەناوەکانی(ب ، و ، ز)و(ب ، ع ، ح)و(ش ، ع ، ح) ، تۆمەتبارانی ناو هاتو کەسانی بیانین و لەمەرزی باشماخەوە دەربازی هەرێمی کوردستان بون و بڕێک ماددەی هۆشبەریان لەجۆری (هیرۆین) لەسەر شێوەی کەپسول(قوت) داوە و لە (گەدە) ی خۆیان هەڵیان گرتوە و بەنیاز بون لە شاری هەولێر بازرگانی پێوەبکەن.
سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کە هاوکارمانن لە پێدانی زانیاری
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٥ نوڤمبەری ٢٠٢٤
وەڵام بدەوه