Kurdistan Press - نابێت لەژێر هیچ پاساوێک ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوا بکەوێت نابێت لەژێر هیچ پاساوێک ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوا بکەوێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نابێت لەژێر هیچ پاساوێک ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوا بکەوێت

کۆبونەوەیەکی گرنگ لەپێناو  چارەسەر کردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم …

ئەمڕۆ هاوڕێ لەگەل خوشک و برایانم لەسەرۆکی فراکسیونە کوردستانییەکان سەردانی سەرۆکی دادگای ئیتحادیمان کردو لەلایەن بەرێز دادوەر جاسم عمیری سەرۆکی دادگاکەوە بەسوپاسەوە پێشوازییەکی گەرم کراین  ، جیا لەباسکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو دەسەلاتی دادوەری و دەسەلاتی یاسادانان زۆر بەڕوونی باسمان لەکێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد کە ماوەی دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتوە بەبیانوی جۆراو جۆر و بێ بنەما  لەلایەن وەزیری داراییەوە کە ئەمە پێچەوانەی  بڕیاری دادگای ئیتحادییە بەوەی کەنابێت لەژێر هیچ پاساوێک ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوا بکەوێت ، 

بەخۆشحالییەوە سەرۆکی دادگای ئیتحادی  دوپاتی  کردەوە  کەڕاستە ناوەرۆکی بڕیاری دادگا بەو شێوەیەو نابێت دەست بۆ موچەی فەرمانبەران ببرێت و باسی لەوە کرد کۆبونەوەیەک رێک دەخەن تایبەت بەو پرسە و دەبیت کۆتایی بەو بابەتە بێت و موچەی فەرمانبەرانی هەریم چارەسەر بکریت و مانگانە لەگەل فەرمانبەرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق بگاتە دەستیان  ، هەروەها باسمان لەوە کرد دیسان پێشێلی دەستورو یاسا کراوە لە بابەتی  رێگری کردن لەجوتیارانی ئێمە بۆ گواستنەوەی بەروبومەکانیان بۆ ناوچەکانی باشورو ناوەڕاست ، بۆ ئەو بابەتەش پشت راستی کردەوە کەدەستور رێگە نادات ئەو رێگرییە بکریت ، لەچەند رۆژی داهاتوو هەر بۆ ئەو پرسانە کۆمەڵێک سەردانی و رێکاری یاسایی هەیە دەیگرینە بەر . 

د. شاخەوان عبداللە 
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا