بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، پێشبینیی ڕەوشی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 25/11/2024: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان، بە جۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکانیش دابارین بە شێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کاریگەریی لاواز دەبێ، تەنیا ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە نەبێ، بە شێوەی نمەبارانی لاواز دەمێنێتەوە.
پلەی گەرمی، نزمبوونەوەی بەرچاو 6 تا 7 پلە بەخۆیەوە دەبینێ، لە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەری بادینان 8 تا 10 پلە بەراورد بە دوێنێ دادەبەزێ.
سبەی سێشەممە: 26/11/2024: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک لە کاتەکانی بەیانی، پاشان لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ کاریگەریی دابارین زیاد دەبێ بەرەو تەواوی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان و پێشبینیی برێکی باش بەفربارین دەکرێت بە نزیکەی 8 تا 10 سم بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتدا، لە کاتەکانی درەنگ کاریگەرییەكەی لاواز دەبێ. جارێكی تر پلەی گەرمی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراو
هەولێر : ١٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٣ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١١ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٦ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٦ پلەى سیلیزى


وەڵام بدەوه