Kurdistan Press - یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دیاردەکرێ یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دیاردەکرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دیاردەکرێ

ئەمڕۆ، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە نووسراوی فەرمی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی لە پەسندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئاگاداری كردووەتەوە و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمان دەردەكات.

لە لێدوانێكیدا، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە: "ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی 11ی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادار کردەوە."

گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، ڕایگەیاندووە: "بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا