KurdistanPress...

CLOSE

مەترسی لەسەر سلێمانی هەیە

ئەبوبەکر کاروانی بە دووری نازانێت، ئەگەر ئیسرائیل هێرشی کردە سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق، سلێمانیش بکاتە ئامانج. 

سیاسەتمەدار ئەبوبەکر کاروانی لەبارەی ئەگەری هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق، ڕایگەیاند: "هەموو پەلاماردانێکی عێراق، بێگومان کاردانەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانیشی دەبێت.. هەرچەندە بەشێکی هەرێمی کوردستان، سلێمانی بەشی خۆی مەترسی لەسەرە و بەشی خۆی پاساوی بیانووپێگرتنی هەیە.

وەکوو ئەوەی ئەو سیاسەتمەدارە باسی کرد: "لە سلێمانی هێزێک هەیە، ئەمەریکا و ئیسرائیل و لایەنەکانی دیکە پێیان وایە نزیکییەکی زیاتری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و هەندێک لە دەنگۆ و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی پەنایان بۆ ئێرە هێناوە، هەرچەندە هیچ شتێکی یەکلاکەرەوە لەمبارەیەوە نییە، بەڵام گومان هەن."

بە گوتەی ئەبوبەکر کاروانی "گرووپە چەکدارەکان کە ناتوانن بە گوێرەی پێویست تۆڵە لە ئیسرائیل و ئەمەریکا بکەنەوە، مەترسیی هەیە تۆڵە لە ئێمە بکەنەوە. بەشێکی هێزەکانی ئەمەریکا لێرەن، ئەگەر بڕیاری هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا بدەن، دەبێت جارێکی دیکە چاوەڕێ ئەوە بین پەلاماری هەولێر و هەریر بدرێت."

ئەگەر لە سەرچاوە ئابوورییەکانی عێراق درا، وەکوو ئەوەی کاراونی ئاماژەی پێ دا "قەیرانێکی ئابووریی دروست دەبێت و حکوومەتی فیدراڵی مووچەی پێ نادرێت، ئێمەش وەکوو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان باجەکەی دەدەین. زۆر گرنگ بوو لەم کاتەدا، وردە وردە خەریکە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرێتەوە، چونکە ڕەنگە لە داهاتوودا پێویستیمان پێی بێ، بۆ ئەوەی لانیکەم سەرچاوەی داهات بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه