هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لێخوڕینی چەند جۆرێك ئۆتۆمبێل لە شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری قەدەغە دەكرێت، هۆكارەكەشی بۆ باشتركردنی هاتوچۆی شوفێرانە.
ئەمڕۆ یەكشەم 24ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لە پێناو ڕێكخستنی شەقام و كەمكردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتوچۆ لە شەقامەكان و نەهێشتنی حاڵەتی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند بڕیارێكی دا.
لە بڕیارەكاندا هاتووە:
١- قەدەغەبوونی هاتوچۆی پایسكیل و مۆتۆرسیكل بەهەردوو جۆری دووتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرای 120م و 150مەتری.
٢ـ قەدەغەبوونی هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی قورس كە لە بواری بیناسازی و كشتوكاڵی بەكار دەهێنرێن كە خێرایەكانیان لە ٨٠كم/ لە سەعاتێك كەمترە لە هەردوو شەقامی 120مەتری و 150مەتری خێرا. بەڵكو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە .
٣-قەدەغەبوونی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سەرجەم شەقامەكانی شاری هەولێر.
هاتوچۆی هەولێر هۆشداریی دەدات و دەڵێت، هەر شوفێرێك سەرپێچی ئەم بڕیارە بكات، ڕێكاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسكیلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
وەڵام بدەوه