بڕیارە لەگەڵ پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژادنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، شاندی دانوستانکاری پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکات و سەردانەکانیشی لە سلێمانییەوە دەبێت.
بەپێی زانیارییەكانی، بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم، پارتی دیموکراتی کوردستان چاوەڕوانی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و لەگەڵ پەسەندکردنی ئەنجامەکان، دەست بە گفتوگۆکانی دەکات.
ئەگەر ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئەنجامەکانی پەسەند کرد، سبەی دووشەممە شاندی پارتی بۆ گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی دەیەم، دەچنە سلێمانی و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە و دەست دەکەن بە گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی دەیەم.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی دەیەم پێكدێت لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق و دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح.
وەڵام بدەوه