KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی سەرژمێری داوایەکی بەپەلە لە هاوڵاتیان دەکرێت

لەبارەی کۆتایی هاتنی قۆناغی دووەم و دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری وەزارەتی پلاندان ئاماژە بەوەدەدات هاونیشتمانیانی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 وێنه‌يه‌كى جوان و پر مانايان نيشاندا و  داوایان لێدەکات لە قۆناغی پڕکردنەوەی سەرژمێریش ئامادە بن.

قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، لەو قۆناغەدا بەپێی ستانداردی جیهانی و لە فۆرمێکدا 77 پرسیار لە هەر خێزانێک دەکرێن، پرسیارەکان باسی باری کەسی، خوێندن، تەندروستی، کارکردن و کەلوپەلەکانی ماڵەوە دەکات، وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوا لە هاونیشتمانیانی ئەو ناوچانە دەکات، خۆیان بۆ ئەو قۆناغە ئامادە بکەن.

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گرنگە لە قۆناغی سێیەمدا کە پەیوەستە بە بارودۆخی ژیان، زانیاری لەسەر بارودۆخى ئابوورى، كۆمه‌ڵايه‌تى، په‌روه‌رده‌يى، ته‌ندروستى و ديموگرافى کۆدەکرێتەوە، بوونى ئه‌ندامێكى خێزان له‌و ناوچانه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و فۆرمه‌ گرنگه‌. لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئەوەش باسکراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خاڵى سه‌ره‌كى ڕێکكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ جێبه‌جێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ‌يه‌ك به‌ستنى داتاكانى سه‌رژمێرى (2024) له‌گه‌ڵ سه‌رژمێرى ساڵى (1957) و دروستكردنى تۆمارى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 كه‌ ده‌بێته‌ بنه‌ماى جياكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ڕه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ وافد و خه‌ڵكى دیکە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه