Kurdistan Press - کەشی زستانە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کەشی زستانە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشی زستانە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، ڕایگەیاند: سبەی یەکشەمە 24/11/2024 لە کاتەکانی شەودا ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی ساردی جەمسەری باکوور کە لە رۆژانی ڕابردوودا بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەورووپای گرتەوە بە شێوەی شەپۆلی سەرما و بەفربارین، سەرەتا سبەی شەو کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک دەست پێدەکات بە چالاکبوونی بای باشوری رۆژھەڵات بە خێرایی 15 - 35 کم لە کاتژمێرێکدا و بارانی پچرپچر و زستانە بە ڕێژەی ناوەند و پاشان بۆ دوو سبەی رۆژی دووشەمە 25/11/2024 سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان بە ڕێژەی جیاواز دەگرێتەوە و پلەی گەرما 8 تا 12 پلە نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی بەرزیی 1500 مەتر دەبێتە بەفر بارینی راستەقینە و لەخوار ئەو بەرزییەش جاروبار بارانەکە بەفری لەگەڵدا دەبێت، زۆرترین رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی و سنووری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویییەكانی پارێزگای ھەولێر و سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەرین دەبێت، کەمترین رێژەش لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر دەبێت .

ئاراس جەبار ڕاشیگەیاند: بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە 26/11/2024 شەپۆلەكە لاواز دەبێت و بە لاوازی بەردەوام دەبێت تا درەنگانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە 27/11/2024 پاشان کۆتایی پێ دێت لەم قۆناغەی لاوازبووندا پلەی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە و ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم دەبێت لەو شار و ناوچە شاخاوییانەی بەرزییان زیاترە لە 1200 مەتر، بە نموونە سەنتەری شاری پێنجوێن و شاخەکانی شاری سلێمانی گۆیژە و ئەزمەر ئەگەری بەفر بارینیان دەبێت .

سەرنجی خستە سەر ئەوەش: بارانی بەخوڕ و لافاو نابێت و جیاواز لە حاڵەتەکانی پێشتر بارانێکی لەسەرخۆ و زستانەییە، رێژەکەشی ناوەند دەبێت و ئەگەری دروستبوونی ھەورە بروسکەش لاواز دەبێت، بۆیە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەبارانی بەخور و لافاو دەکەن .

ئاراس جەبار وردەكاریی كەشوهەوای ڕۆژانی دواتریش باس دەكات و دەڵێ: ئەگەر گۆڕانكاری روو نەدات، لە رۆژی چوارشەمەوە 27/11/2024 تا ماوەی 10 رۆژێک ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری وشکە سەرمادا دەمێنێتەوە و لەشەواندا پلەی گەرما بۆ نزیک لە سفر پلە دادەبەزێ و لە ناوچە شاخاوییەکانیش چەند پلەیەک بۆ خوار سفر دەبێ، بە گشتی کەشێکی سارد و زستانە دەست پێدەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا