Kurdistan Press - دووەم رۆژی دیداری مێپس 2024.. ئەمرۆ مەسروور بارزانی دیداری دەبێت دووەم رۆژی دیداری مێپس 2024.. ئەمرۆ مەسروور بارزانی دیداری دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دووەم رۆژی دیداری مێپس 2024.. ئەمرۆ مەسروور بارزانی دیداری دەبێت

بڕیارە لە دووەم رۆژی كۆبەندی مێپس 2024، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دیداری دەبێت و باسی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ شەموو 23ـی تشرینی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، دیدارێكی تایبەتی دەبێت كە باس لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.

دوێنێی مێپس 2024 دەستی پێ‌ كرد، ژمارەیەكی بەرچاو لە سیاسەتمەدار و ئەكادیمستەكان كە بەشدارییان لە پانێلەكانی یەكەم ڕۆژی كۆڕبەند كردبوو، زیاتر باسیان لەو مەترسییانە كرد كە هەڕەشەن بۆ فراوانبوونی جەنگ.

پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت تەوەرێكی تری یەكەم ڕۆژی كۆڕبەندەكە بوو، كە لە گوتار و گفتوگۆی بەشداران تیشكی خرایە سەر. 

پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانكۆی ئەمەریكی – كوردستان لە شاری دهۆك.

لە پێنجەمین كۆڕبەندی مێپس24، نزیكەی 124 ئەكادیمیست لە 40 وڵاتی جیاواز بەشدارن كە 73%ـیان بۆ جاری یەكەم بەشداریان كردووە. لە ژمارەیەك پانێل و وۆركشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی دنیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆ دەكەن و پێشنیاز بۆ چارەسەر دەخەنەڕوو

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا