دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر ڕاگەیاند: "بە مەبەستی ڕاهێنانی کارمەندانمان لەسەر فۆڕمی 77 پرسیارەکەی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری، پێنج ڕۆژ مەشق و راهێنان بە کارمەندانی سەرژمێری دەکرێت، بۆیە ئەو پێنج ڕۆژە پرۆسەی سەرژمێری لە هەولێر و هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت، دواتر پرۆسەکە دەست پێدەکاتەوە."
گوتیشی: "لە سنووری پارێزگای هەولێر 10 هەزار کارمەندمان هەیە کە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان بەڕێوە دەبەن."
وەڵام بدەوه