Kurdistan Press - سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

سایلۆی سەیدسادق ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە کە سبەی سێشەممە 26ـی 07ـی 2022 سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان.

لە ئاگادارییەکدا سایلۆی سەیدسادق ڕایگەیاند: داوا  لەو  جوتیارانە دەکەین کە بۆ ئەمساڵ /2022 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆکەیان کردووە، سبەی سێشەممە سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان لە ژمارە کارتی ( 387-944) دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی (كوردستان تیڤی) ئەو بڕەپارەیە ئێستا کراوە بە چەک و ئەمڕۆ دەگاتە بانکی سەیدسادق و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت کە بڕەکەی 5 ملیار و 252 ملیۆن دینارە.

سایلۆی سەیدسادق توانایی وەرگرتنی 20 هەزار تۆن گەنمی هەیە کە جوتیارانی شارەزوو،  سەیدسادق، پێنجوێن و دەربەندیخان گەنمەکانیان ڕادەستی ئەو سایلۆیە دەکەن.

ژمارەی جوتیارانی قەزای سەیدسادق نزیک  4 هەزار جوتیارە لە قەزای شارەزووریش 2 هەزار و 500 جوتیار بوونیان هەیە و ژمارەی جوتیارانی قەزای دەربەندیخانیش 575ـە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه