به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی به لێشاوی خه‌ڵكی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی سنووری ماده‌ی 140، ده‌رخه‌ری به‌هێزیی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌مخۆرییان بۆ خاك و نیشتمانە و هیچ یه‌كێك له‌و كه‌مپین و قسانه كاریگه‌رییان نه‌بوو، كه خه‌ڵكیان بۆ گه‌ڕانه‌وه سارد ده‌كرده‌وه.
ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ڕایگەیاند "ئه‌م سه‌رژمێرییه گرنگه، چونكه له دوای ساڵی 1987 تا ئیستا هیچ سه‌رژمێرییه‌ك نه‌كراوه له عێراقدا، له سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی زیاتر تێبینی له‌سه‌ر هه‌بوو، هی ناوچه‌كانی سنووری ماده‌ی 140 بوو، به‌ڵام سوپاس بۆ خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌و ناوچانه، كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یان له خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، له دوینێوه تا دوا كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بە لێشاو گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركووك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات، گه‌لی ئێمه له‌و بارودۆخانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه به به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه له پرسی نه‌ته‌وه‌یی سڵ ناكه‌نه‌وه، له‌م دوو رۆژه ئه‌وه‌نده خه‌ڵك گه‌ڕاوه‌ته‌وه شار جممه‌ی دێت و له‌سه‌رووی پێشبینییه‌كانه‌وه بوو.“
ڕوونیشی كردەوە: "ئه‌م هه‌ڵویسته جێگای پێزانینه و ئه‌مه ده‌رخه‌ری دڵسۆزی و خۆشه‌ویستیی نیشتمانه لای خه‌ڵكی ئێمه، به هیچ هێزێك و گرووپ و تاقمێك ئه‌م خۆشه‌ویستییه كه‌م ناكرێته‌وه و سوپاسگوزاریانین بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان. ئه‌م جۆش و خرۆشه کاریگەریی له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵك هەیە و په‌رۆشیی خه‌ڵك ئه‌وه‌نده زۆر بوو له گوند و شاره‌كان، ماڵی وا هه‌بووه به‌م زستانه رێگای به چه‌ندین خانه‌واده‌ی دیكه داوه، كه بێن له ماڵیان بمێننه‌وه، هه‌رچه‌نده له هه‌موو پرۆسه‌یه‌كدا خه‌ڵكی خائین و به‌كرێگیراو و نانه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، كه بیانه‌وێت خه‌ڵك لە پرسی نەتەوەیی سارد بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه به‌م هه‌ڵمه‌ته جوانه له‌ناوبرا.“
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پارتی سەبارەت بەم پرسە، ئه‌كره‌م ساڵح ئه‌وه‌ی خسته روو: ”پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كاری له‌سه‌ر ئاماده‌كاری بۆ هۆشیاریی خه‌ڵك كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان، حكوومه‌ت رۆڵی گرنگی هه‌بوو، لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوكار بوون و یه‌كده‌نگیی كوردستانی هه‌بوو، پارتی رۆڵی گه‌وره‌ی بینی، كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كه‌ركووك له‌سه‌ر داخوازیی پارتی بوو، پارتی له رێگای سه‌ركردایه‌تی و میدیا و خه‌ڵكی خۆیه‌وه فاكته‌ری سه‌ره‌كی و به‌هێز بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ کەرکووک و ناوچەکانی سنووری مادەی 140، بۆ بەشداریکردن لە سەرژمێری دانیشتوان، تاوەکوو کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە بسەلمێننەوە
به‌رپرسێکی پارتی سوپاسی هاوڵاتیانی کورد دەکەین بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و سەرژمێری لە سنوری کەرکووک
ئەمرۆ |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه