وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 11 دەکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات بۆ بەغدا بنێردرێت.
مانگێک بەسەر تەواوبوونی مووچەی مانگی نۆ تێپەڕیوە و زیاتر لە دوو هەفتەشە لیستی مووچەی مانگی 10 بە چاککراوی نێردراوەتەوە بەغدا، بەڵام هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق پارەی خەرج نەکردووە، لە ئێستاشەوە ئامادەکاری بۆ لیستی مووچەی مانگی 11 دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرجەم وەزارەتەکانی ئاگادارکردووەتەوە بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی 11 یان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا پاکێجی لیستی مووچە ئامادە بکرێت و بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت بەمەبەستی وردبینیکردن لێی.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ ڕەزامەندی لەسەر چارەسەرکردنی گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 دەربڕیوە، کە گواستنەوەی پارە بوو لە پشکی بەکارخستن بۆ پشکی مووچە لە یاسای بودجە، بەمەش لەمپەر لەبەردەم خەرجکردنی ئەو سێ مووچەیە نامێنێت.
گواستنەوەی پارە لە بودجە و خەرجکردنی مووچە لە دەسەڵاتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە، کوردستان پڕێس زانیویەتی چەند ڕۆژێکە لە دەرەوەی وڵاتە، بۆیە خەرجکردنی مووچە دەکەوێتە دوای پرۆسەی سەرژمێری و هەفتەی داهاتوو
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه