بەشێك لە میدیاكانی شاری سلێمانی ڕایانگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی 11ی 2024، لەگوندێکی کوردنشین، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ڕێگرییان لە خێزانە کوردەکان كردووە لە سەرژمێری بەشدار بن.
ئەو میدیایانە باسیان لەوە كردووە: لە گوندی تەپەچەرمی، لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە، ٣٨ خێزانی کوردی گوندەكە لە سەرژمێری بێبەش كراون و ڕێگەیان لێگیراوە.
ئەنجوومەنی گوندەكە ڕایگەیاندووە: "لە ڕۆژی سەرژمێریی گشتیی دانیشتواندا، ٣٨ خێزانی کوردی دانیشووی گوندی تەپەچەرموو، لە سنووری شێخباوەی ناحیەی گوڵاڵە گەڕاونەتەوە، بەڵام سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هاتوونەتە ناو گوندەکە و خێزانە کوردەکانیان دەر کردووە و نەیانهێشتووە تیمەکانی سەرژمێری ناوی ئەو خێزانە کوردانە لە گوندەکە تۆمار بکەن."
باس لەوەش كراوە، خێزانە كوردەكان بە زەبری هێز و ناچاركردن لە گوندەكە دەركراون و لەو ناوچەیە دوور خراونەوە، تاكوو نەتوانن لە كاتێكی تردا سەرژمێری بكەن.
ئەمڕۆ 20ی 11ی 2024، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق دەستی پێكرد و لە چەندین ناوچە ڕێگری لە دانیشتوانی كورد كرا، بگەڕێنەوە زێدی بابوباپیرانی خۆیان و لە پرۆسەی سەرژمێریدا خۆیان تۆمار بكەن
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه