KurdistanPress...

CLOSE

قۆناغی سێیەمی سەرژمێری کەی دەسپێدەکات

بەرپرسێكی فەرمانگەی ئامار رایدەگەیەنێت، قۆناغی سێیەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە رۆژی 26ی مانگ دەست پێ دەكات و تا 10ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، پرسیارەكانیش وردتر دەبن لەلایەن بژمێرەكانەوە.

فەرهاد جەلال بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئامار لە بەردەڕەش راگەیاند: لە رۆژانی 17 و 18 و 19ی ئەم مانگە قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بەڕێوەچوو كە بریتی بوو لە پڕكردنەوەی فۆڕمی خێزان.

راشیگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە قۆناغی دووەم و دڵنیایی سەرژمێری گشتیی دانشتووان ئەنجام دەدرێت، بۆ نموونە ئەگەر خێزانێك لە رۆژانی پڕكردنەوەی فۆڕمی خێزان ناوی نەنووسرابێت یاخود لەبیركرابێت لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا دووبارە تۆمار دەكرێتەوە، هەروەها لەلایەن بژمێرەكانەوە هەندێك پرسیاری دیكە لە هاووڵاتییان دەكرێن و تۆمار دەكرێن.

سەبارەت بە قۆناغی سێیەمی سەرژمێری، فەرهاد جەلال گوتی: قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە رۆژانی دواتر بەڕێوەدەچێت و بە دروستی لە رۆژی 26 مانگ دەست پێ دەكات تا رۆژی 10ی مانگی 12 بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئامار لە بەردەڕەش گوتیشی: لە قۆناغی سێیەمی سەرژمێریدا زانیاری وردتر دەربارەی خێزان و کەسەكان و هەروەها کەلوپەلەكانی ناو ماڵ لەلایەن بژمێرەكان کۆ دەکرێنەوە و تۆمار دەكرێن.

راشیگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەكەم رۆژی قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێریدا لە سەنتەری بەردەڕەش و شارەدێی دارەتوو و شاردەدێی رۆڤیا كارەكان زۆر بەباشی بەڕێوەچوون، هەرچەندە هەندێك كێشەی لەكاركەوتنی ئایپاد و نەبوونی ئینتەرنێت هەبوو، بەڵام ئەوانیش چارەسەركران.

جەختیشی كردەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە 88% پڕۆسەى سه رژمێرى گشتى دانیشتووان لە سنووری بەردەڕەش تەواو بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه