سەرژمێریی گشتیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەستیپێکرد و سبەی بەردەوام دەبێت. بەرپرسانی سەرژمێرییەکە دەڵێن، ئەوانەی خەڵکی ناوچە کێشەلەسەرەکانن دەبێت یەکێکیان بمێنێتەوە، بەپێچەوانەوە "وەکو ئەوە وایە دوو رۆژی سەرژمێریی گشتیی هیچیان نەکردبێت."
سبەی، سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت. ژمارەیەک هاونیشتمانیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ خۆتۆمارکردن گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، بەتایبەت لە کەرکووک، شنگال، مەخموور، خانەقین و خوورماتوو.
بەرپرسێک لە لیژنەی راگەیاندنی سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕایگەیاند "ئەوانەی چوونەتەوە ناوچە کێشەلەسەرەکان، باشتر وایە تاوەکو کۆتاییهاتنی پرۆسەکە، کەسێکیان لەو شارانە بمێنێتەوە و وەڵامی تەواوی پرسیارەکان بداتەوە."
ئەمڕۆ و سبەی کە سەرژمێریی گشتیی بەڕێوەدەچێت، خێزان و تاکەکان تۆمار دەکرێن. بە گوتە بەرپرسەکە لە 22ـی ئەم مانگەوە وەڵامی پرسیارەکانی فۆڕمی سەرژمێری دەستپێدەکات، کە زیاتر لە 75 پرسیارە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، پشووی سەرژمێری بۆ 12ـی مانگی داهاتوو درێژکردەوە بۆ ئەو فەرمانبەر، ئەفسەر و کارمەندانەی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. بەرپرسەکەی لیژنەی راگەیاندنی سەرژمێری گوتیشی "ئەو درێژکردنەوەیە بۆ ئەوەیە؛ خەڵک لەو ناوچانە نەگەڕێنەوە."
هەر ئەمڕۆ گوهدار محەممەد عەلی، سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "دەبێت یەکێک لە ئەندامانی ئەو خێزانانەی لە ناوچە کێشەلەسەرەکانن بمێننەوە، چونکە تاوەکو ئەمڕۆ ژمارەی کارتی نیشتمانییان لە فۆڕمەکەدا نەنووسراوە."
بەگوتەی گوهدار محەممەد "تۆمارکردنی ژمارەی کارتی نیشتمانیی لە فۆڕمە گەورەکەدا دەبێت و لە 22ـی مانگەوە دەستپێدەکات؛ هەر کوردێک لەو فۆڕمەدا خۆی تۆمار نەکردبێت وەکو ئەوە وایە هیچی نەکردبێت و بە کوردی ئەو شارە تۆمار ناکرێت."
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێری گوتیشی "ئەوەی لە فۆڕمی گەورەدا کە پرسیارە گشتییەکان پڕنەکاتەوە و ژمارە و تۆمار (سجل و سەحیفە)ـی کارتی نیشتمانی تۆمار نەکات، ناتوانێت دواڕۆژ بیسەلمێنێت دانیشتووی ئەو شارەیە کە تێیدا تۆمار کراوە."
نزیکەی 500 هەزار هاونیشتمانیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دا دەژین و بۆ سەرژمێری، زۆرینەیان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ خەڵکی ناوچە کێشەلەسەرەکان
1رۆژ پێش ئێستا |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سوودانی بڕیاری کۆتایی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا هۆشداری کۆتایی بە عێراق دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل بۆ هەر بارمەتەیەک 5 ملیۆن دۆلار دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
کاتی گەیشتنی شەپۆلێکی بەفرو باران ڕاگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه