KurdistanPress...

CLOSE

سبەی بژمێرەکان سەردانی ماڵەکان دەکەن لە دوای سێ جار کە خاوەن ماڵ بەردەست نەبو چی دەنوسن ؟

دەستەی ئامار و رێكخستنە جوگرافیەكانی سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رای گەیاند، سبەی سەعات حەوت بژمێرەكان دەست دەكەن بە گەڕان بۆ پرۆسەی سەرژمێریی و تا شەو درەنگ بەردەوام دەبن و بۆ ماوەی دوو رۆژ ئەم پرۆسەیە بەم شێوەیە بەردەوامیی دەبێت و هاوكات ئاماژەیشی كرد كە هەر ماڵێك سێ جار سەردانی دەكرێت بۆ وەرگرتنی زانیاریی لێیان و ئەگەر لە هەر سێ جارەكە ئامادە نەبوو، بژمێرەكە دەنووسێت "ماڵەكە داخراوە". 

قوسەی عەبدولفەتاح بەڕێوەبەری كاروباری هونەری لە دەستەی ئامار و سەرۆكی كاروباری هونەریی و مەیدانی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووە كە بژمێرەكان سەعات حەوتی بەیانی دەست بە سەردانی ئەو ماڵانە دەكەن كە پێشتر بەشێوازێكی ئەلیكترۆنی تۆمارییان كردوون و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبن بۆ ماوەی دوو رۆژ. 

قوسەی ئاماژەی بەوەیش كردووە بژمێر سێ جار سەردانی ماڵەكان دەكات بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی سەرژمێرییەكە بە پێی كاتی گونجاو بۆ خاوەن ماڵەكە و ئەگەر لە هەر سێ جارەكە ئامادە نەبوو، ئەوا چەمكی "ماڵەكە داخراوە - البیت مقفل" لەسەر خانووەكە دەدات و روونی كردەوە كە ئەمەیش كاتێك روو دەدات كە ئەگەر بژمێرەكە بۆ ماوەی سێ جار و لەكاتی جیادا سەردانی ماڵەكەی كرد و هیچ جارێك هیچ كەسێك لە ماڵ و خانووەكە نەبوو. 

بەپێی قسەكانی ئەم بەرپرسەی ئاماری عێراقی، لە تەواوی عێراقدا ژمارەی بژمێرەكان 130 هەزاری تێپەڕاندووە، ئەمە جگە لە سەپەرشتیارانی پڕۆسەكە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه