پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ماوەکەی درێژکرایەوە، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا ئێستا کەمتر لە 15 هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەترییان بۆ بکرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 20-11-2024، وەک دوایین وادە دیاریکرابوو لەبەردەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆماربکرێن، بڕیارەکە وابوو هەرکەس بایۆمەتری نەبێت، ناوی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بسڕدرێتەوە.
زبەگوێرەی بەدواداچوونەکان کە لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکەوتووە، پرۆسەکە درێژکراوەتەوە و بایۆمەتری تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی سەرجەم مووچەخۆران خۆیان تۆماربکەن و UPNیان هەبێت.
لە یەک ملیۆن و 114 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان کەمتر لە 15 هەزار مووچەخۆر ماون کە بایۆمەتری بکەن و UPNـیان بۆ دروستبکرێت، ئەوانەش بەشێکیان لە دەرەوەی وڵات دەژین و بەشێکیش لەوانە خوار تەمەنی 12 ساڵین [ ئەو کەسانەن کە مووچەی باوکیان وەردەگرن] و بەپێی ڕێنمایی نوێ دەبێت UPNیان هەبێت، ئەمەش کاتی زیاتری پێویستە، بۆیە ماوەی پرۆسەکە درێژکرایەوە. بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتی و قەدەغەی هاتووچۆ، ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، پرۆسەی بایۆمەتری دەوەستێت و ڕۆژی یەکشەممە دەستپێدەکاتەوە.


وەڵام بدەوه