پارتی هەنگاوە گرنگەکە دەسپێدەکات، ئامانجییەتی زۆرترین لایەن بەشداری لە کابینەی دەیەم بکەن.
سەرچاوەیەک بۆ کوردستان پرێس: هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی 10یەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەڕێکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەست پێ دەکات."
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "پارتی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی چەند لایەنێكی سیاسیی کردووە، لەم گەڕەشدا سەردانی لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەکات و دەیەوێت حکوومەتێک پێک بهێنرێت کە زۆرترین لایەن تێیدا بەشدار بن."
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە داوە: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەنێو کارنامەی سەردانەکەماندایە و هەڵبەتە لەگەڵ ئەوانیش گفتوگۆمان دەبێت، بەڵام جارێ دیار نییە کۆبوونەوەکەمان هەفتەی داهاتوو دەبێت، یان ڕۆژێکی دیکە."
ڕوونیش كراوەتەوە، دوای سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە شێوەیەکی فەرمی ئەنجامی تانەکان ڕادەگەیەنێت و ئەو کات بۆ لایەنە سیاسییەکان لەبارەی هەنگاوی داهاتوویان، بەرچاوڕوونییەکی زیاتر دروست دەبێت."


وەڵام بدەوه