Kurdistan Press - هەواڵێکى خۆش سەبارەت بە دامەزراندنی هەمیشەیی ڕاگەیاندرا هەواڵێکى خۆش سەبارەت بە دامەزراندنی هەمیشەیی ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى خۆش سەبارەت بە دامەزراندنی هەمیشەیی ڕاگەیاندرا

نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، داوا دەكات ئەنجوومەنی ڕاژەی هەرێمی كوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی، دەست بە جێبەجێكردنی بڕیاری بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەكەمەكان بكەن، ئەوەیش دوای بەرزكردنەوەی نووسراوی فەرمی. 

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی تشرینی دووەم، بەپێی نووسراوێكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، لەبارەی پرسی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان؛ نووسراوێكی ئاراستەی سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی كرد.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، داوای دیدارێك لە نێوان سیراج بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاژەی هەرێمی كوردستان و عەمار سوبحی خەلەف سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی كراوە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەكەكەمانی زانكۆ و پەیمانگەكان.

لە مانگی ئەیلوول ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بابەتی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەسند كرد، بە هەمان ئەو مەرج و میكانیزم و ڕێكارانەی كە حكوومەتی فیدراڵ لەمبارەیەوە پێڕەویان دەكات و بەگوێرەی پێداویستی و تایبەتمەندیی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان.

هەرچی تایبەت بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانیشە، ماوەی شەش ساڵە دامەزراندنیان ڕاگیراوە، ئەنجوومەنی وەزیران لە پاڵ بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست؛ بڕیاری دامەزراندنی نزیكەی 13 هەزار یەكەمی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دەركردووە، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ ئەو مەبەستە هاوئاهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ بكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا