Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفروباران بەڕێوەیە شەپۆلێکی بەفروباران بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفروباران بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپولێکی بارانبارینی سەرتاسەری بەڕێوەیە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

ئەمشەو دووشەممە 18/11/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بەگوێرەی پێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لەنێوان 24/11/2024 بۆ 26/11/2024، یاخود بۆ کۆتایی مانگ بارستە هەوایەکی بەهێزی زۆر ساردی جەمسەری لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاوە کە سەرچاوەکەی ناوچەی سیبیریای وڵاتی ڕووسیایە ڕوو دەکاته ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، میسر، لیبیا، وڵاتانی شام، ناوچەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی زۆربەرچاو دادەبەزن و شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."

ئاماژەشی بەوە داوە: "لەگەڵ شەپۆلەکە ئەگەر هەیە لەم ناوچانەی کە تاوەکوو ئێستا پەڵەی نەداوە پەڵەبدات، پێشبینیش دەکرێت ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی چڕی بەفربارین بیانگرێتەوە و ئەو چیایانەی بەرزییان لە سەرووی هەزار مەترەوەیە بەفر ببارێت."

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستووەتە روو کە شەپۆلەکە جێگرنیە و لە گۆڕانکاری بەردەوامه.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا