Kurdistan Press - کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینکراوی 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینکراوی 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینکراوی 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمانی ئەمڕۆ بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، بە کاریگەری زیاتر  لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم .

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با لە باشووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر  دەبێت.

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆش بەمشێوەیە دەبێت: هه‌ولێر 40 پله‌ ، دهۆك 49 پله‌ ، سلێمانی 38 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 40 پله‌ ،  كه‌ركووك 43 پله‌، سۆران 38 پله‌ ، راپه‌رین 38 پله‌ ، گه‌رمیان 42 پله‌.

کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممەش ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و ئاراستەی با  گۆڕاو و مەودای بینین /  ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستەڕوو:

هەولێر  :  41

سلێمانی :  39

دهۆک  :  39  

کەرکووک : 44

هەڵەبجە : 41

سۆران  : 39

ڕاپەرین : 39

گەرمیان : 43

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا