KurdistanPress...

CLOSE

جارێکی دیکە یەکێتی شکستی هێنا

لە هەوڵێكی تری شكستخواردووی یەكێتیدا، بەرپرسێكی ئیداری بێ گەڕانەوە بۆ سەرووی خۆی، نووسراوێك بەناوی سلێمانییەوە دەكات و داوا لە بەغدا دەكات، تەوتینی مووچەی شارەكە بكات، لەمبارەیەوە یاساناسێك دەڵێت: ئەوەی ئەو بەرپرسە كردوویەتی، بەتەواوی نایاساییە و هەقی ئەوەیە لێپرسینەوەی ئیداری لەگەڵ بكرێت

جێگری پارێزگاری سلێمانی بێ گەڕانەوە بۆ پارێزگار، نووسراوێك بەناوی سلێمانییەوە دەكات و داوا لە بانكی ناوەندی دەكات بێن تەوتینی مووچەخۆرانی سلێمانی بكەن

ئەم هەوڵەی بەرپرسەكەی یەكێتی دوای هەوڵە شكستخواردووەكەی ناو بانگەشەی هەڵبژاردنیانە كە نەیانتوانی بێ گەڕانەوە بۆ حكوومەتی هەرێم، تەوتینی مووچە راستەوخۆ لە بەغداوە بكەن و هەرلە خۆیانەوە فۆرمێكیان هێنایە ئارا، وایان پێشان دا كە دەستیان بەتەوتین كردووە، بەڵام بەغدا پێی گوتن، بۆ ئەم كارانە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم دەكرێت.

نووسراوەكە لە چواری ئەم مانگە بە واژووی شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی دەرچووە و ئاراستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە و تێیدا هاتووە، داواتان لێ دەكەین رێنوێنی بدەنە بانكە پێوەندیدارەكان، بۆ ئەوەی پرۆسەی "توتین" بەبانكیكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدەن، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (224) لە 29ی شوباتی 2024.

لەمبارەیەوە ئاسۆ خدری یاساناس،  راگەیاند، هەموو ئەو هەواڵانەی یەكێتی و بەرپرسەكانی نایاسایین و خۆیشیان دەزانن ئەنجامی نابێت، چونكە لە رووی یاساییەوە تەنیا حكوومەتی هەرێم ئەو مافەی هەیە ئەم كارە ئیدارییانە لەگەڵ بەغدا یەكلا بكاتەوە.

ئەو یاساناسە گوتیشی، ئەو بەرپرسە بەپێی یاسا دەكرێ لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت، چونكە كارەكەی نایاساییە و بێ گەڕانەوە بۆ پارێزگاری سلێمانیش ئەو كارەی كردووە .

ئامانج لە هەژماری من، حكوومەتی هەرێم دەیەوێت بانكەكانی كوردستان و ئیدارەی شارەكان، حكوومەت خۆی دەسەڵاتی بەسەر بەڕێوەبەردنی ئیداریی كوردستاندا هەبێت نەك بەغدا، بەڵام یەكێتی بێ ئەوەی باش بیر بكەنەوە، كەوتوونەتە دژایەتیكردنی پڕۆژەكە و هەر رۆژە و رێچارەیەكی شكستخواردوو دێننە ئارا. 

ئاسۆ دەڵێت: ئەو نووسراوە و هەموو ئەو نووسراوانەی بەرپرسانی یەكێتی لەمبارەوە بۆ بەغدای دەنێرن، هیچی لێ سەوز نابێت، چونكە بەغدا بۆی نییە راستەخۆ لەگەڵ ئەوان كاری ئیداری بكات، دەبێت ئەو كارانە لەگەڵ حكوومەتی هەرێمدا بكرێن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه