ده‌سته‌ی ئامار له‌باره‌ی سه‌رژمێری له عێراق و كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی حه‌وت خاڵییان بڵاو كرده‌وه و تیایدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێره‌كانی سه‌رژمێری، سه‌ردانی هه‌موو بیناكان ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی هیچ خێزانێك له‌بیر نه‌كرابێت.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه..
سه‌رژمێریی گشتی له هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و قۆناغانه‌ی کە ماون:
1. پڕكردنه‌وه‌ی تۆماری خێزان: بژمێره‌كانی سه‌رژمێری، له ڕۆژانی 17، 18 و 19ى نۆڤێمبەرى 2024، سه‌ردانی گشت شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له شار و له گوند، له هه‌ر چوار پارێزگه‌ی هه‌رێم، و هه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن و بۆ مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ خێزانه‌كان و بۆ بژمێره‌كانیش له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی سه‌رژمێری چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌ره‌تاییان لێ وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك جۆری بینا، ژماره‌ی خێزانه‌كانی نێو بینا، ناوی سیانیی ئه‌ندامانی خێزان، ناوی دایك و باوكی ئه‌ندامانی خێزان، په‌یوه‌ندیی كه‌سه‌كان به سه‌رۆكی خێزان، ڕه‌گه‌ز، مێژووی له‌دایكبوونیان.
2. له 20 و 21/11/2024 قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
پێویسته هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێره‌كانی سه‌رژمێری، سه‌ردانی هه‌موو بیناكان ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی هیچ خێزانێك له‌بیر نه‌كرابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای كاتژمێر 12ی شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22/11/2024، فۆرمی تۆماری خێزان داده‌خرێت و هیچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئه‌و كاته.
3. له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌ندامانی خێزان،بۆ نموونه (هه‌بوونی له‌دایكبوون یان مردن) تۆمار ده‌كرێن و ئه‌و خێزانانه‌ش كه پێشتر تۆمار نه‌كراون تۆمار ده‌كرێن و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
4. پێویسته له‌م ماوه‌یه‌دا (واته: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ی مانگی 11) كارتی نیشتیمانیی ئه‌ندامانی خێزان یان (ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی و هاووڵاتینامه بۆ ئه‌وانه‌ی كارتی نیشتیمانییان نییه) و كۆبۆنی خۆراكی خێزان به‌رده‌ست بێت، چونكه له‌كاتی سه‌ردانی بژمێر، بۆ تۆماری زانیارییه‌كان لێیان داوا ده‌كات.
هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان له ماڵه‌وه نه‌بێ له‌و ڕۆژانه به شێوه‌یه‌كی كاتی به هۆی گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر، پێویسته كارتی نیشتیمانی یان كۆپییه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه هه‌بێ، تاكوو بنوسرێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی.
5. دواقۆناغ له 22/11/2024 بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و دیسان سه‌ردانی خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه، بۆ مه‌به‌ستی تۆماركردنی زانیارییه‌كانی پرسیارنامه‌ی سه‌رژمێری دوای سه‌ردانی گشت خێزانه‌كان، كاری مه‌یدانیی سه‌رژمێری كۆتایی پێ دێت.
6. زانیارییه‌كانی سه‌رژمێری نادرێ به هیچ لایه‌نێك چ حكوومی یان ناحكوومی و به پێی یاسا ڕێگه‌پێنه‌دراوه. بۆیه، هاوكاریی هاووڵاتییان بۆ تیمه‌كانی سه‌رژمێری، سوودی بۆ خۆیان ده‌بێ به پله‌ی یه‌كه‌م، چونكه له ئه‌نجامدا حكوومه‌ت ده‌توانێت زیاتر خزمه‌ت بگه‌یه‌نێت به پشتبه‌ستن به داتای ورد.
7. سه‌باره‌ت به سه‌رژمێری له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئاماژه به نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران/ سه‌رۆكایه‌تیی دیوان ژمارە 5988 له 14/11/2024، نووسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره 34160 له 14/11/2024 و فه‌رمانی وه‌زاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره 354 له 14/11/2024، هه‌مان ئه‌م ڕێنوێنییانە جێبه‌جێ ده‌كرێن و هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه له‌وێ سه‌رژمێری بكرێن.
ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم


وەڵام بدەوه