پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات زیاتر له 27 ههزار پارچە زەوی لە سنووری شارەوانییەكانی هەولێر بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران ئامادە کراوە.
لە راگەیاندراوێكدا پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە: "دوای بڕیاری مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی هەرێمی کوردستان، بۆ دابهشكردنی زهوی بەسەر فەرمانبەران، له سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارهوانییهكانی ههولێر، کە 17 شارەوانییە و ههموو قهزا و ناحیهكانی سنووری پارێزگای ههولێر له خۆ دهگرێت، زیاتر لە 27 هەزار پارچە زهوی ئامادەیە بۆ دابهشكردن.
ئاماژە بەوەش دراوە، ههنگاوی زۆر باش بۆ دابهشكردنی ئەو 27 هەزار پارچە زهوییە نراوە و هاتووە: "ههر كهسێك به گوێرەی كارتی زانیاری له شوێنی نیشتهجێبوونی خۆی له وهرگرتنی زهوی سوودمەند دەبێت، چاوهڕێ دەکرێت دوای گهیشتنی فۆڕمهكان، لە ئایندەیەکی نزیک دهست به دابهشكردنی زهوییەکان بكرێت."
پێشتر سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، راگەیاندبوو: لە وەزارەتی شارەوانی وردبینی فۆڕمەكانی زەوی دەكەین و لیستی ناوەكان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران رەوانە دەكەین، بەڵام تیروپشكی دابەشکردنی زەوی لای شارەوانییەكانە، شارەوانیی پەیوەندار زەویی ئامادەی هەبێ، دوای گەڕانەوەی لیستەكان تیروپشك دەكات، ئەگەر زەوییش ئامادە نەبێـت، ئەوا دابەشكردنەكە دەكاتە وەجبە وەجبە، تاوەكوو زەوی ئامادە دەكات."
ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی، کە سوودمەند نەبوونە و لە رۆژی 31ی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كردەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی شارەوانی روونیشی كردەوە: "شارەوانیی هەولێر پێنج هەزار پارچە زەوی دابەش كرد، ئەمجارە زۆرترین ناو ئامادە دەكەین، بۆ ئەوەی زۆرترین فەرمانبەر زەوییان بۆ دەربچێت، ئەمجارە زیاتر لە پێنج هەزار ناو دەبێت، كە نزیكەی 10 هەزاریان زیاتر لەو ژمارەیە دەبێت، هەروەها بۆ سلێمانی و دهۆك و ناوچەكانی دیكەش ژمارەكە زیاتر دەبێت و پڕۆسەكەش بەردەوام دەبێت"
رۆژی 17ی10ی2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشكرای كرد، وەکوو قۆناغی یەکەم لە هەولێر تیروپشك بۆ پێنج هەزار پارچە زەوی فەرمانبەران کرا و دەست بە پڕۆسەی دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران كرا.


وەڵام بدەوه