ڕۆژی شەممە 16ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە شانشینی ئوردون کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی عێراق لە ئوردون خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.
وەڵام بدەوه