ئه‌مشه‌و هه‌ینی 15ی 11ی 2024، ئاگرێك له هه‌ولێر كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر، ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، بەهۆی لێچوونی غازه‌وه ئاگر له‌ناو پيشەسازی تيماری گەورە كه‌وته‌وه كه بووه هۆی سووتانی کابينەی کارگەی ڕەسەن بۆ دروستکردنی سەندەويچ پەنەڵ له ڕێی مه‌خموور.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، لەلايەن تيمی ئاگرکوژێنەوەی ئازادی، بەبێ ئەوەی هيچ زيانێکی گيانی لێ بكه‌وێته‌وه ئاگره‌كه كۆنتڕۆل كرا.


وەڵام بدەوه