بڕیارە ئەمڕۆ ناوی ئەو كەسانە بڵاو بكرێتەوە كە لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی بەشدارن و تێیدا لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان زانیاری كۆی دەكەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی تشرینی دووەم، رۆشەن عەلی كە سەرپەرشتیاری بازنەیەكی سەرژمێرییە،رایگەیاند، ئەمڕۆ ناوی كارمەندان دەردەچێت، لە دوێنێوە پێوەندییان بە بەشێك لە بژمێرەكان كردووە، ئەوانەی ناویان هەیە لە پرۆسەی وردبینیی ناوەكاندان و ئەمڕۆ ناوەكان بڵاو دەكرێنەوە.
زیاتر گوتی، وەرگرتنی بژمێرەكان لەسەر ئاستی گەڕەك و گوندەكان دەبێت و لە سبەینێوە خولەكانیان دەست پێ دەكات، لە كات و شوێنی دیاریكراودا لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان وەك یەك دەكرێتەوە تا شارەزاییان لە پرسەكە هەبێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو كاتە هەیە بۆ فێربوونی بژمێرەكان و بە دوو جار خولیان بۆ دەكەنەوە، كاتێكی باشە و كێشەی نابێت.
روونی كردەوە، تەنیا بۆ فۆرمی خێزان لە رۆژانی 16 تا 19ی ئەم مانگە لە ماڵەكان پڕ دەكرێتەوە، ئامادە دەكرێت بۆ 20 و 21ی مانگ، پاش 22ی مانگیش خولێكی تریان بۆ دەكرێتەوە.
بڕیارە رۆژی 20 و 21ـی تشرینی دووەم سەرژمێری گشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكارییەكان بەردەوامییان هەیە.
وەڵام بدەوه