مەسروور بارزانی لەبارەی سەردانی سوودانی پەیامێكی بلاو كردەوە
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی هاتنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پەیامێكی بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی تشرینی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاوی كردووەتەوە، خۆشحاڵم بە سەردانی سەرۆك وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی كوردستان.
باسی لەوەش كردووە، بابەتی گرنگی پێوەندیدار بە شایستە داراییەكانی هەرێم و سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاسایش و وزە و بەرەوپێشچوونی ئابووری هەن كە گفتوگۆی لەبارەوە دەكەین.
وەڵام بدەوه