ساڵح حه‌یده‌ر به‌رپرسی لقی 20ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شێخان، راگەیاند، پارتی لیژنه‌یه‌كی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان پێكھێناوه و كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌تیشی دیاری كردووه، سه‌ردانی ھه‌موو لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ھه‌ڵبژاردنیش ده‌كات. دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته حكوومه‌تی ئه‌مجاره ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های ھه‌بێت له زاخۆ تا ھه‌ڵه‌بجه و پێدانی پۆستیش به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی ھه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
دوای كۆتاهاتنی پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردن، كه‌ی گفتوگۆ به‌شێوه‌ی رژد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات؟
ئه‌وه‌ی گرنگ بوو پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن به‌سه‌لامه‌تی كۆتایی ھات و ھه‌ر حزبێك به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی ده‌نگی ھێنا، پارتیش 39 كورسیی به‌ده‌ست ھێناوه، بێگومان پارتی حكوومه‌تی تازه پێكدێنێت و دێته راسپاردن بۆ كابینه‌ی تازه، ئێسته له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی ھۆشیار زێباری بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان پێكھاتووه، بۆیه گفتوگۆی پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات .
پارتی له دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ پێكھێنانی حكوومه‌تی تازه و به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كان ڤیتۆی له‌سه‌ر ھیچ لایه‌نێك ھه‌یه؟
پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر ھیچ لایه‌نێك نییه و ھیچ ھێڵی سووری له‌سه‌ر ھیچ كه‌سێك نییه ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووه، سه‌ردانی ھه‌مووان ده‌كرێت و پێمان خۆشه به‌شداری له حكوومه‌ت بكه‌ن، ئه‌مجاره سه‌رۆك بارزانی مه‌رجی ئه‌م كابینه‌یه‌ی به‌و جۆره داناوه، یه‌ك ھه‌رێم و یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك ھێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت، ئه‌مه بنه‌مای پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه ده‌بێت، بۆیه ئه‌وه‌ی رازییه به‌م مه‌رجانه ده‌رگا كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانیان له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ی به‌شداریش نه‌كات ده‌توانن ئۆپۆزسیۆنێكی نیشتمانی بن و چاودێریی كاری حكوومه‌ت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتر بكرێت نه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی دوژمنكارانه بێت .
جیاوازیی پێكھێنانی حكوومه‌تی ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ رابردوو چییه؟
بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی پارتی ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره پێویسته به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی ھه‌ڵبژاردن و كورسییه‌كانیان به‌شدار ده‌بن له حكوومه‌ت و پۆست وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی زیاتر سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆیه ئه‌وه‌ی پێشتر ھه‌بوو نامێنێت، چونكه ھه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و نوێنه‌ری خۆیان ھه‌ڵده‌بژێرن، ناكرێت حزبێك 40 كورسی و حزبێك 10 كورسی وه‌ك یه‌ك پۆست وه‌ربگرن، له‌ھیچ وڵاتێكی دیموكراسی ئه‌وه نییه و تێگه‌یشتنێكی ھه‌ڵه‌شه ھه‌ر یه‌كێك به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی به‌شداریی ده‌كات.
پارتی په‌له‌یه‌تی به‌زوویی كابینه‌ی تازه پێكبێت؟
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌م ھه‌ڵبژاردنه به‌رنامه‌ی خۆی ھه‌بوو و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌رنامه‌یه خه‌ڵك ده‌نگی به پارتی داوه، ئه‌وه‌ی گرنگه پارتی ده‌یه‌وێت به‌ھۆی دۆخی ناوچه‌كه حكوومه‌ت زوو پێكبێت، چونكه دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزه، بۆیه پێویسته به‌زووترین كات حكوومه‌ت پێكبێت و كاری خۆی بكات و خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات و له‌گه‌ڵ عێراقیش بگاته رێككه‌وتن، بۆیه بڕیاره له حكوومه‌تی نوێ له ھه‌ڵه‌بجه تا زاخۆ یه‌ك بڕیار ده‌بێت و ده‌سته‌ڵاتی حكوومه‌ت ره‌ها ده‌بێت .
كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی داهاتوو كێیه؟
ئه‌وه‌یان سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری لێ ده‌دات، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی كاندیده و پارتی گرفتی نییه، جه‌ماوه‌ری پارتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان مه‌سروور بارزانی ببێته‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به حوكمی ئه‌وه‌ی به‌ھۆی خۆڕاگری و ئه‌زموونی له‌م چه‌ند ساڵه كه سه‌ركه‌وتنی زۆرباشی به ده‌ست ھێناوه و خزمه‌تێكی زۆری خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستانی كردووه، بۆیه كاندیدی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ھه‌ر مه‌سروور بارزانی ده‌بێت.
وەڵام بدەوه