دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا دابەش بكرێت، تا ئێستە زیاتر لە 12 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش كراوە و بڕیاریشە پرۆسەكە خێراتر بكرێت.
لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا قۆناغی دووەمی دابەشكردنی زەوی دەست پێ دەكات، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك تیروپشك بۆ 30 هەزار پارچە زەویی تر دەكرێت.
لەبارەی دابەشكردنی زەوی سەربەست مەولوود بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رای گەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی زەوییان خێرا كردووە، بەشێوەیەك ڕۆژانە كار بۆ رێكخستنی فایلەكان دەكرێت و ئێستە وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆرمی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی شارەوانی، دارایی، ناوخۆ، پەروەردە، خوێندنی باڵا و چەند وەزارەتێكی تر دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان فراوان دەكرێت، ژمارەی ئەوانەی زەوییان پێ دەدرێت لە 200 هەزارەوە بۆ 350 هەزار كەس زیاد دەكرێت، بڕیارە هیچ فەرمانبەرێكی شایستە بێبەش نەكرێت.
لە كابینەی نۆدا بڕیار درا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بكرێت، ئەوەش بەپێی چەند مەرجێك دیاری كرابوو و ئێستە پرۆسەكە بەردەوامی هەیە و خێراتر كراوە.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
داهاتی ناوخۆ ئامادەیە
ئەمرۆ
بریاری لێخۆشبوون دەرچوو
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه